سەرۆكی فەرەنسا داوا لە حزبوڵا دەكات دەستبەجێ بۆردومانكردنی ئیسرائیل ڕابگرێت

13/10/2024 جیهان

نەوا-
سەرۆكی فڕەنسا داوای لە حزبوڵای لوبنان كرد دەستبەجێ بۆردومانكردنی ئیسرائیل  ڕابگرێت.
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ  نەبیە بری سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، دەبێت دەستبەجێ ئاگربەست لە لوبنان رایگەیەنرێت.
هەروەها ماكرۆن نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە چڕبونەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل لە لوبنان و كاردانەوەی كارەساتبارەكانیان لەسەر دانیشتوانی مەدەنی.
ئاماژەی بەوەشدا، جەختیان لەسەر پێویستی ئاگربەست كردەوە، كە لە ئێستادا پێویستە هەم بۆ بارمتەكانیان و هەم بۆ خەڵكی مەدەنی كە قوربانی توندوتیژین، هەروەها بۆ دوركەوتنەوە لە فراوانبونی ململانێ.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group