زیاتر لە 970 كۆچبەر كەناڵی ئینگلیزیان بڕیوە كە زۆرترین ژمارەیە لەمساڵدا

06/10/2024 جیهان

نەوا-
دوایی تەواوی  بەربەست و یاساكانی دژ بە هاتنی كۆچبەری نایاسایی، بەڵام بەزاندنی كەناڵەكە لەلایەن كۆچبەرانەوە بەردەوامە . 
بەپێی ئامارێك كە دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بڵاویكردۆتەوە: بەگشتی 973 كۆچبەر بە 17 بەلەم رۆژی شەممە كەناڵی ئینگلیزییان بەزاندوە كە بەرزترین ژمارەی رۆژانەیە لەمساڵداو  لە 18ی حوزەیرانیش 882 كەس بوە. 
راشیگەیاندوە، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا رایانگەیاندوە، چوار كەس لە كاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە لە كەناڵەكە لە رۆژی شەممەدا گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا كوڕێكی تەمەن دو ساڵان هەبوە كە لە ژێر پێی كۆچبەرەكاندا گیانی لەدەستداوە كە بەلەمەكە نزیكەی 90 كەسی هەڵگرتوەو توشی لەكاركەوتنی بزوێنەرەكەی بوە.
هەر بە پێی ئامارەكانی لوتكەكۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدان تائێستا لەمساڵدا 51 كەسە لەكاتێكدا لەساڵی 2023دا  12 كەسە گیانی لەدەستدابو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group