هێڵی ئاسمانی ئیمارات: ئامێری پەیجەر لەناو فڕۆكەكانمان قەدەغە دەكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێڵی ئاسمانی ئیمارات  ئامێری پەیجەر لە فڕۆكەكانیدا قەدەغە دەكات، ئەمەش دوای هێرشەكانی مانگی رابردو كە لەو رێگەیەوە كرایە سەر لوبنان.
هێڵی ئاسمانی ئیمارات لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆەتەوە، هەمو ئەو سەرنشینانەی كە گەشت دەكەن بۆ دوبەی یاخود لە رێگەی دوبەیەوە گەشتیان هەیە، گواستنەوەی پەیجەرو ئامێری پەیوەندیكردنی جۆری (وۆكی تۆكی) لەناو جانتای سەرنشیناندا بە هەمو شێوەیەك قەدەغەیە، ئەگەر لەم ئەو جۆرە ئامێرانەش لە جانتای دەستی سەرنشینەكان كە لەگەڵ خۆیان دەیبەنە ناو فڕۆكەوە یان لە بەشی جانتای پشكنراودا دەدۆزرێتەوە لەلایەن پۆلیسی دوبەیەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
جێی ئاماژەشە، ئەم بڕیارەی هێلە ئاسمانییەكەی ئیمارات دوای چەند هەفتەیەك دێت لە تەقینەوەی پەیجەرەكان لەیەك كاتدا لە سەرانسەری لوبنان، دواتر تەقینەوەی وۆكی تۆكی بەشێوەیەكی هاوشێوەو بەرپرسانی لوبنان ئیسرائیلیان بە هۆكاری ئەو هێرشانە زانی و تۆمەتباریان كردن.







شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group