رۆژی چوارشەممە پزیشكیان سەردانی بەغدا دەكات

پێش 1 هەفتە عێراق

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 11/9 مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عیراق بكات.
ئاژانسی ئێرنا بڵاویكردۆتەوە، رۆژی چوارشەممە پزیشكیان سەردانی بەغدای پایتەختی عیراق دەكات و كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق ئەنجام دەدات.
راشیگەیاندوە، لەو سەردان و كۆبونەوانەدا چەندین یاداشتی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكرێت.
پێشتر محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لەعیراق رایگەیاندبو، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆك وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك كۆماری ئێران بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا سەردانی عیراق دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group