تائێستا 100 هەزار فەرمانبەر ماون بایۆمەتری بكەن

پێش 2 هەفتە

نەوا-
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەو تێبینیانەی لەسەر موچە هەن هی ئەوە نین موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رابگرن.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، نابێت هیچ بیانویەك ببێتە هۆی راگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، چونكە فەرمانبەران پێویستە هەمو مانگێك موچەكانیان خەرج بكرێت، ئەو تێبینیانەشی كە هەن بچوكن و ناكرێت ببنە هۆی ئەوەی موچە رابگیرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا وتوشیەتی، لەئێستادا لەحاڵەتی رێككەوتنداین لەبارەی بابەتی بایۆمەتری،  ئەو كەسانەی تائێستا بایۆمەتریان نەكردوە مانای ئەوە نیە بونیان نیە، بۆیە پرۆسەی بایۆمەتری لە هەرێمی كوردستان بەردەوامەو رۆژانە پڕۆسەكە ئەنجام دەدرێت، ئەوانەشی كە ماون نزیكەی 100 هەزار فەرمانبەر دەبن پێموایە ئەوانیش تا نزیكەی دو مانگی دیكە تەواو دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group