دو تۆمەتبار ئۆتۆمبێلێك دەڕفێنن و دواتر دەستگیر دەكرێن

07/07/2024

نەوا-
لەسەر سكاڵای هاوڵاتیەك لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە دو تۆمەتبار دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان رفاندبو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەك لە بنكەی پۆلیسی رزگاری سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ‌ دزاوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە دو تۆمەتبار دەستگیربكرێن، دواتریش دەستگیرا بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبارەكان بردبویان.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، هەریەكە لە تۆمەتباران  بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لە لایەن بنكەی پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group