نیوەی دارستان و پاوانی هەرێم بە دەستی مرۆڤ لەناوچون

07/07/2024

نەوا-
رێكخراوێكی ژینگەیی رایدەگەیەنێت، 50%ی دارستان و پاوانی هەرێم لەناوچون كە بە دەستی مرۆڤ بوە.
مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە رایگەیاندوە، لە 20 ساڵی رابردودا 50%ی دارستان و پاوانی هەرێم لەناوچون كە 100% ی لەناوچونەكان بە دەستی مرۆڤ كراون و یەكێك لە هۆكارەكانیش تۆپبارانە بەردەوامەكانی توركیاو ئێران بوە بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان و گەر واش بڕوات رێژەی سەوزایی بەتەواوی مەترسی كەمبوەنەوەی لەسەر دەبێت.
راشیگەیاندوە، زۆرجار ئاگر لە وڵاتانی دراوسێ دروستبوەو پەڕیوەتەوە بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان، بۆیە دەڵێم هەر ناوچەیەك دۆخی سیاسی نا سەقامگیربو و كێشەی سیاسی تێدا بو، بە دڵنیایەوە سروشتەكەی زیانی بەردەكەوێت بە تایبەتیش لەم ساڵانەی دوایدا بۆردومانەكان وایانكردوە ناوچە سنورییەكان زیانی زۆریان بەربكەوێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group