پاپا فرانسیس: سوتاندنی قورئان رەتكراوەیە

03/07/2023 جیهان

نەوا - 
پاپا فرانسیس دەڵێت، سوتاندنی قورئان رەتكراوەیە و سەركۆنەی دەكەن، داواش دەكات ئازادی رادەربڕین ئیستغلال نەكرێت بۆ سوكایەتیكردن بە كەسانی تر.
پاپا فرانسیس لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید وتویەتی، هەست بە توڕەیی و خراپی دەكات بەرامبەر ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە، كتێبەكان لای خاوەنەكانیان پیرۆزن و پێویستە رێزی ئەوانە بگیردرێت كە باوەڕیان پێیەتی.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە هەرگیز ئازادی رادەربڕین ئیستغلال نەكرێت وەك پاساوێك بۆ رقلێبوونەوە لە كەسانی تر، داهاتووی هەماهەنگی نێوان ئایینەكان بریتییە لە مامەڵەی هاوشێوە بەرامبەر یەكتری  رێزگرتن و راستگۆیی.

 پاپا فرانسیس لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، ئەمڕۆ پێویستمان بە بنیادنانی ئاشتییە نەك چەك و ئەوانەی هانی كێشمەكێش دەدەن، پێویستمان بەوانەیە ئاگر دەكوژێننەوە نەك هەڵیدەگرسێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group