گڕكانەكەی ئیتاڵیا بۆ چوارەمینجار لەم مانگەدا تەقیەوە

15 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
گڕكانی ئیتنا بە یەكێك لە گڕكانەكانی باشوری ئیتاڵیا دادەنرێت لەم مانگەدا بۆ چوارەم جار لەسەر یەك تەقیوەتەوە.
گڕكانەكە دەكەوێتە سەر چیای ئیتنا لە دورگەی سیسیلیا نزیكەی سێ هەزارو 300 مەتر لە ئاستی روی دەریا بەرزە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستیكردوە بە چالاكی و دەردانی خۆڵەمێش و پاشماوەی گڕكانی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، گڕكانەكە دوبارە بە بەرزی 29 هەزار مەتر دەستی بە دەردانی خۆڵەمێش و پاشماوەی گڕكانی كردوە، هاوكات پەیمانگای نیشتمانی ئیتاڵیا بۆ جیۆفیزیاو گڕكانناسی لە راگەیەنراوێكدا دوپاتیكردوەتەوە، هێشتا چالاكی گڕكانی لەئیتنا بونی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group