یانەی دهۆك بووە پاڵەوانی جامی كەنداو

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لە یاری كۆتایی خولی جامی كەنداو، دوێنێ شەو یانەی دهۆك بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك لە یانەی قادسییەی كوێتی بردەوە.
یانەی وەرزشی دهۆك لە پاڵەوانێتی جامی كەنداو ڕووبەڕووی یانەی قادسییەی كوێتی بووەوە، یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندیی یانەی دهۆك كۆتایی هات.
گۆڵەكانی دهۆك لە خولەكەكانی 66 و 93 لەلایەن "سیابەند عەگید" و "مارلۆن دۆس سانتۆس" تۆمار كران، تاكە گۆڵی یانەی قادسییەش لە خولەكی 70 لەلایەن محەممەد سۆڵە تۆمار كرا، ئەمەش یەكەم جارە لە مێژوودا یانەیەكی كوردی دەبێتە پاڵەوانی جامی كەنداو.
یانەی دهۆك ئەم وەرزە لە كۆی شەش یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی كەنداو، دوو بردنەوە سێ یەكسانبوونی بەدەست هێناوە و یەك یاریش دۆڕاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group