شاندێكی باڵای ئەمریكا لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ڤیكتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو شاندێكی یاوەری كۆبوەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، ڤیكتۆریا تەیلەرو شاندێكی یاوەری سەردانی بارزانیان كردوەو لە كۆبونەوەیەكدا جەختی لە دۆستایەتی و هاوبەشی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان كردوەتەوە لەپێناو دابینكردنی سەقامگیری و پێشوەچون لە هەرێمی كوردستان و عیراق.
ئاماژەشكراوە، هەر لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عیراق و سوریاو ناوچەكە بەگشتی كراوە بیروڕاش لەبارەی گرفت و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی ئاشتی لەتوركیاو بارودۆخی لایەنە كوردییەكانی سوریاو داهاتویان و پەیوەندیان لەگەڵ حكومەتی نوێی ئەو وڵاتە ئاڵوگۆڕ كراوە.
لە بەشێكی تردا تیشكخراوەتە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراقی فیدڕاڵ و هەماهەنگی نێوانیان لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان، هەروەها گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group