شاندی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی: كۆبونەوەكان بەردەوامدەبن

11 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
هەردو شاندی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كۆبونەوەو دواتر راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە.
لە بەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاتوە، لەمەكتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام هەردو شاندی دانوستانكاری یەكێتیی و پارتی كۆبونەوە، لەكەشێكی دۆستانەو ئەرێنیدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كراو هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچونی باش هەبو.
هەروەها راشگەیەنراوە كە لە رۆژانی داهاتودا كۆبونەوەكان بەردەوامدەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group