نەوا-
سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەگەر پەرلەمانی كوردستان كۆنەبێتەوە ئەوا هەڵیدەوەشێننەوە.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویكردوەتەوە، ئەگەر پەرلەمانی كوردستان لەماوەی دوو هەفتەی داهاتودا كۆنەبێتەوە ئەوا پەنا دەبەنە بەر هەڵوەشاندنەوەی، چونكە ناكرێت هەرێمی كوردستان بە حاڵەتی ئیفلیج بون بەردەوامبێت كە لە تشرینی دوەمی ساڵی 2022ـەوە بەردەوامە.
راشیگەیاندوە، پەرلەمانێكی كاراو حكومەتێكی راستگۆمان نییە، بۆیە جوڵانەوەی نەوەی نوێ رێوشوێنی یەكلاكەرەوە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتودا دەگرێتەبەر.