وەزارەتی شارەوانی: نزیكەی نۆ هەزار پارچە زەوی دیكەی كارت تاپۆكران

4 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، نزیكەی نۆ هەزار كارتی دیكە لە كەرتی باغمرەشهاب تاپۆ كران.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەشێكی دیكەی نەخشەی كەرتی باغمرەشهاب لە هەولێر، كرداری گۆڕینی “كارت بۆ سەنەد”ی بۆ ئەنجامدرا كە نزیكەی 9 هەزار پارچە زەوی دەبێت،هەروەها، وێنەی تۆمارەكانی ئەو زەوییانە گەڕاوەتەوە و تاپۆكانیان ئامادەن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، “فەرمانگەی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد”ی بە مەبەستی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان دروستكردووە، تاوەكوو ئێستاش بە هەزاران كارت لەلایەن ئەو فەرمانگەیەوە بە هاوكاری دامودەزگاكانی دیكەی حكومەت كراون بە سەنەد و هاووڵاتییان بوونەتە خاوەن تاپۆی خۆیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group