بۆ رێگریكرن لە راوەماسی هێزێك پارێزگاری لە دەریاچەی دوكان دەكات

5 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سەرپێچیكاران لە وەرزی قەدەغەی راوەماسیدا تۆڕ هەڵدەدەنە ناو دەریاچەی دوكانەوە بەو مەبەستەش مەفرەزەیەك دەچێتە ئەو شوێنەی كارەكەی لێ ئەنجامدراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، لەكاتی شەودا مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوكان گەیشتنە سەر دەریاچە كە بەمەبەستی پاراستنی و رێگریكردن لە سەرپێچیكارانی راوكردنی ماسی، لەئەنجامدا توانیان دەست بەسەر 3 تۆڕدا بگرن كە لە دەریاچەكەدا بون، بەڵام خاوەنەكانیان نادیار بون دواتر تۆڕەكان هەڵگیرانەوە.
پۆلیسی دارستان و ژیگەی سلێمانی دەشڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن تا كۆتاییهاتنی ماوەی قەدەغەی راوی ماسی پابەندی رێنماییەكان بن و خۆیان لە راوكردن بەدور بگرن تاوەكو هاتنی وادەی دەستپێكردنەوەی راوەماسی.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group