نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی پەرلەمانی بەریتانیاو پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، شاندێكی هاوبەشی پەرلەمانی بەریتانیاو پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی پێشوازیان لێكراوەو لە كۆبونەوەیەكدا شاندی میوان پەیامی دۆستایەتی و هاوسۆزی و پاڵپشتی خۆیان بۆ دۆزی گەلی كوردستان دوپاتكردەوە.
باس لەوەشكراوە، لە دیدارەكەدا بارزانی كورتەیەكی لە مێژوی نەهامەتی و ئەو كارەساتانەی بەسەر گەلی كوردستاندا هاتوە خستوەتەڕو وێڕای ئاماژەدان بە دەستپێشخەری و ئەو بەرەو پێشەوەچونەی لە پڕۆسەی چارەسەریی توركیادا هاتۆتە ئاراوە، جەختی كردۆتەوە مادام دەرفەتی ئاشتی هەیەو دەرگای چارەسەریی ئاشتیانە كراوەیە نابێت هیچ لایەك پەنا بۆ رێكاری شەڕكردن ببات.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا مەسعود بارزانی سوپاسی وڵاتانی رۆژئاوایی و ئەمریكاشی كردوە كە لە كاتی تەنگانەدا پاڵپشت و هاوكاری گەلی كوردستان بون، داواشیكردوە وڵاتانی ئەوروپا لە بواری چاكسازی و ئاوەدانكردنەوەو كشتوكاڵ و پەروەردەو تەكنۆلۆژیادا یارمەتی هەرێمی كوردستان بدەن.