دوبەی پلانی دانانی ئامرازی گواستنەوەی هەڵپەسێردراو جێبەجێدەكات

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سیستمی گواستنەوەی هەڵپەسێردراو لە دوبەی جێبەجێدەكرێت و ئەمەش پلانێكە بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ. 
ماڵپەڕێكی خلیجی بڵاویكردوەتەوە، دوبەی توێژینەوەی تواناسازی بۆ سیستمی ترانزێتی هەڵپەسێردراو بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەكان ئەنجام دەدات و بەدوای چاكسازی لە گواستنەوەی خوێندكاران لە قوتابخانەكاندا دەگەڕێت بۆ ئاسانكردنی گواستنەوەو هاتوچۆكردنیان، ئەمەش لەچوارچێوەی پلانی رێگاوبان و گواستنەوەیە بۆ ساڵی  2030 بۆ بەهێزكردنی  ژێرخانی رێگاوبان و پەرەپێدانی گواستنەوەی گشتی، ئەمەش سیستمی هاتوچۆی زیرەك لەخۆدەگرێت.
باس لەوەشكراوە، توێژینەوەكان بۆ سیستمی ترانزێتی هەڵپەسێردراو بۆ فراوانكردنی رێڕەوی تایبەتە بۆ پاس و تاكسی و باشتركردنی هەردو تۆڕی پاسی گشتی و ژێرخانی گواستنەوەی دەریایی. 
جێی ئاماژەیە بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان لە دوبەی بەتەنها لە رۆژدا سێ ملیۆن و 500 هەزار ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكاندا دەبینرێن و لەماوەی دو ساڵی رابردودا ئۆتۆمبێلەكان بەڕێژەی %10 زیادیانكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group