مەرجەكانی واشنتۆن بۆ ڕیكەوتن لەگەڵ تاران ئاشكراكرا

16 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی شاندی ئەمریكا، مەرجەكانی واشنتۆن بۆ ڕیكەوتن لەگەڵ تاران ئاشكرادەكات.
ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی كۆشكی سپی بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست و سەرۆكی شاندی ئەمریكا لە دانوستانەكانی عومان لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆیەك لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز دو مەرجی سەرەكی واشنتۆنی بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ ئێران ئاشكرا كرد.
ئاماژەی بەوەشدا، یەكەم مەرجی وڵاتەكەی پشتراستكردنەوەی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم و تواناكانی ئێرانە بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی كە موشەكەكیش لەخۆدەگرێت.
باسی لەوەشكرد، پێویست ناكات ئێران لە سەروی 3.67% یۆرانیۆم بپیتێنێت لە كاتێكدا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە لە هەندێك حاڵەتدا دەگاتە 20% و لە هەندێكی دیكەشدا دەگەنە 60%، ئەم ڕێژەیەش زیاترە لەوەی بۆ بەرنامەیەكی ئاشتی خوازانەی ئەتۆمی پێویستە.
وتیكۆڤ دوپاتیشیكردەوە، ئەگەر لە ڕێگەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێكەوتن ئەو كات بژاردەی دیكە لەبەردەست دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group