بانكی ناوەندی عێراق: پێدانی دۆلار بە گەشتیاران رانەگیراوە

12 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بانكی ناوەندیی عێراق رەتی كردەوە دابینكردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران راگیرا بێت. 
بانكی ناوەندیی عێراق لە راگەیێندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، ئەو هەواڵانە رەت دەكەینەوە كە باس لەوە دەكەن دابینكردنی دۆلار بە نرخی فەرمی كە 1320 دینارە بۆ هەر دۆلارێك، بۆ گەشتیاران راگیرا بێت.
 ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەكە هێشتا كارایە و دەنگۆ و هەواڵی راگرتنی پارەكە راست نییە، وتیشی، پرۆسەی دابینكردنی دۆلار بۆ گەشتیاران بە شێوەیەكی رێك و بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و بەپێی سیستمێكی ئەلیكترۆنی پێشكەوتووە كە كۆمپانیاكان و بانكەكان لە فڕۆكەخانەكانی عێراق كاری پێدەكەن، بەتایبەتی دوای جێبەجێكردنی میكانیزمە نوێیەكان كە رێگە بە گەشتیاران دەدات پشكی دۆلارەكەیان بەپێی مامەڵەی دروست وەربگرن.
هەروەها بانكی ناوەندیی عێراق دەڵێت، جێبەجێكردنی ئەو میكانیزمە دەبێتە هۆی ئەوەی دۆلار شێوەیەكی خێرا و ئاسان بگاتە دەستی گەشتیاران.
رونیشیكردەوە، بانكی ناوەندیی عێراق مافی یاسایی خۆیەتی ئەوانە بداتە دادگە كە دەنگۆی ناڕاست بڵاودەكەنەوە بە مەبەستی تێكدانی سەقامگیری دراو و رەخساندنی دەرفەت بۆ یاری پێكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group