ژمارەی قوربانیانی كەرتی غەزە بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە 166 هەزار كەس

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە بونەتە قوربانی بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە 166 هەزار كەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەزە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا تەرمی 57 فەڵەستینی بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، هەروەها 137 بریندارییش چارەسەریان بۆ كراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی كە لە ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا بەهۆی هێرشەكانی سەر كەرتی غەزە كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 50 هەزارو 752 كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتوەتە 115 هەزارو 575 كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group