نەوا-
راوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە بودجەی 2025دا دابینكراوە و هیچ مەترسیی لەسەر نییە.
مەزهەر محەممەد ساڵح راوێژكاری دارایی و ئابووریی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی بودجەی 2025دا بە تەواوی دابینكراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە، تەنانەت دوای دابەزینی نرخی نەوتیش.
ئاماژەی بەوەشداوە، حكومەت كاردەكات بۆ پاراستنی مووچەی مانگانە و بە هیچ شێوەیەك دەستكاری ناكرێت.
مەزهەر محەممەد ساڵح رونیشیكردەوە، عێراق لە ساڵانی رابردوودا بە كۆمەڵێك قەیرانی زۆردا تێپەڕیوە، كە نرخی نەوت زیاتر لە ئێستا دابەزیوە، بەڵام توانیویەتی مووچە دابین بكات، چونكە مووچە یەكێكە لە بنەما سەرەكییەكانی كاركردنی حكومەت.