ترەمپ: سەپاندنی پێناسەی گومرگی تاكە چارەسەری كێشەی وڵاتەكەمانە

8 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردوە، وڵاتەكەی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا، چین و زۆر وڵاتی دیكەدا كورتهێنانی دارایی بازرگانی هەیە.
ترەمپ باسی لە بڕیاری سەپاندنی پێناسە گومرگییەكان كردوەو رایگەیاندوە، لەسەردەمی جۆ بایدن سەرۆكی پێشوی ئەمریكادا زیادەڕۆیی بازرگانی لەگەڵ چەند وڵاتێكدا كراوەو باری سەرشانی ئەمریكای قورستركردوە، رۆژێك خەڵكی لەوە تێدەگەن كە بڕیاری سەپاندنی پێناسە گومرگییەكان بۆ ئەمریكا زۆر باش بون.
ترەمپ وتوشیەتی: لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا، چین و زۆر وڵاتی دیكەدا كورتهێنانی دارایی بازرگانیمان هەیە، لەئێستادا تاكە رێگاچارەی ئەم كێشەیە پێناسە گومرگییەكانن كە دەیان ملیۆن دۆلار بۆ ئەمریكا دەهێننەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group