نەوا-
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا رایگەیاند، توركیا لەمیانی جەنگی نێوان روسیا-ئۆكرانیا رۆڵی گرنگی گێڕاوە بەتایبەت لە دەستپێشخەری هەناردەكردنی دانەوێڵە لە دەریای رەشەوە.
ماكرۆن لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا باسی لەو رێككەوتننامەیە كرد كە لەساڵی 2020دا بە هەوڵی توركیا بۆ هەناردەكردنی دانەوێڵە لە دەریای رەش واژۆكراوە.
ماكرۆن وتوشیەتی: دوای كشانەوەی مۆسكۆ لە رێككەوتننامەكە پاریس چەند دەستپێشخەرییەكی بۆ كردنەوەی رێگاكانی ئاشتی و هەناردەكردنی دانەوێڵە لەڕێگای دەریای رەشەوە پێشكەش كردوە، بەڵام هەوڵەكانی توركیا لەجەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا رۆڵی گرنگی گێڕا بە دەستپێشخەری هەناردەكردنی دانەوێڵە لە دەریای رەشەوە.
سەرچاوە/AA