نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی توركیا هێرشكردنە سەر لوبنان و پێشێلی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە ئیدانە كرد.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەكردوە، هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان پێشێلكردنی بڕیاری ئاگربەستەو ئیدانەی دەكەن و هەمو پشتیوانییەكیش بۆ لوبنان دوپاتدەكەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا راشیگەیاندوە، ئیسرائیل جارێكی دیكە سەلماندی كە گوێ بە یاسای نێودەوڵەتی نادات و بەردەوامە لەسەر هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، پێویستە كۆمەڵگای جیهانیی بەیەكەوە دژ بەهەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ لە ناوچەكە یەكگرتوبن.
سوپای ئیسرائیل بە بیانوی هێرشی موشەكی بۆ سەر باكوری وڵاتەكەیان، دوای چوار مانگ لە ئاگربەست هێرشی ئاسمانی كردەوە سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان.