نەوا-
فەرماندەیەكی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەیان ئەوا گەروی هورمز دادەخەن و چاوپۆشی لە هیچ هێرشێك ناكەن.
عەلی رەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا و یان هەر وڵاتێكی هێرش بكاتە سەرمان ئەوا گەروی هورمز دادەخەن.
باسی لەوەشكرد، بڕیاری داخستنی گەروەكە لەلایەن فەرماندە باڵاكانی وڵاتەكەمانەوە دەدرێت، جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەش بەرپرسیارێتی منە.
ئەو بەرپرسەی سوپای ئێرانی ئاماژەی بەوەشدا، چاوپۆشی ناكەن لە هیچ هێرشێك بكرێتەسەریان، هیچ كەسێك ناتوانێت لێیان بدات و دەربازبێت، تەنانەت ئەگەر ناچاریش بن بەدوایەوەبن بۆ كەنداوی مەكسیك، ئەوا ئەو كارە دەكەن.
ئاشكراشیكرد، ئێران ناچێتە ناو هیچ دانوستانێكەوە سەبارەت بە بەرنامەی موشەكییەكەی یان تواناكانی بەرەی مقاوەمە و ئەم پرسانە بۆ گفتوگۆ نین.