وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریكی دەكات سوریا بەجێبهێڵن

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هاوڵاتیانی ئەمریكی لە سوریا ئاگاداردەكاتەوە و داوایان لێدەكات ئەو وڵاتەكە بەجێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا هاوڵاتیانی ئاگاداردەكاتەوە لە زیادبونی ئەگەری هێرشەكان لە پشوی جەژنی ڕەمەزاندا، كە پێدەچێت باڵیۆزخانەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و دامەزراوە گشتییەكانی سوریا لە دیمەشق بكاتە ئامانج.
ئاشكراشیكردوە، پێشبینی دەكرێت شێوازەكانی هێرشكردن بریتی بن لە هێرشی تاكەكەسی، چەكدارانی، یان بەكارهێنانی ئامێری تەقەمەنی.
هەروەها، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، هاوڵاتیانی ئەمریكی لە سوریا كە پێویستیان بە هاوكاری بەپەلەیە، پێویستە پەیوەندی بە بەشی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە باڵیۆزخانەی كۆماری چیك بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group