تادێت ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی میانمار بەرزدەبێتەوە

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بومەلەرزەیەكی بەهێز وڵاتی میانماری لەرزاندو تاوەكو ئێستا هەزاران قوربانی تۆماركراون.
ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، دوای ئەوەی بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.7 پلە لە نزیك شاری مەندالای لە وڵاتی میانمار رویداو لانیكەم هەزار كەس گیانیان لەدەستداوەو ئەم بومەلەرزەیەش گەورەترین بومەلەرزە بوە لە ماوەی زیاتر لە سەدەیەكدا رویدابێت، هەروەها بەرپرسانی جیۆلۆجی ئەمریكاش مەزەندەیانكردوە ژمارەی قوربانیان زیاتر بەرزبێتەوە.
ئاماژەشكراوە، وڵاتانی دراوسێی میانمار تیمیان ناردوە بۆ یارمەتیدان و رزگاركردنی زیانلێكەوتوان، تیمێكی چینی یەكەم گروپی فریاگوزاری نێودەوڵەتی بوە گەیشتونەتە وڵاتەكە بەمەبەستی گەیاندنی هاوكارییەكان، لەكاتێكدا وەزیری دەرەوەی هیندستانیش رایگەیاندوە كە نیودلهی تیمێكی فریاگوزاری و پزیشكی لەگەڵ یارمەتی مرۆیی بەپەلەی رەوانەی ئەو وڵاتە كردوە.
بەو پێیەی میانمار یەكێكە لە وڵاتە هەژارەكانی ئاسیا، بەهۆی شەڕی ناوخۆشەوە كە لەساڵی 2021 بەهۆی كودەتای سەربازییەوە سەریهەڵدا كاریگەری كردە سەر ژێرخانی ئابوری وڵاتەكە بەشێوەیەك كە نەتوانێت بەرەنگاری كارەساتە سروشتییەكان ببێتەوە.







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group