رۆژی دووشەممە ئەنجامی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان رادەگەیەنرێت

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرپەرشتیاری جێبەجێكاری پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئامادەكاریی تەواو كراوەو بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەنجامی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عیراق و هەرێمی كوردستان رابگەیەنرێت.
مەحمود عوسمان سەرپەرشتیاری جێبەجێكاری پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، بڕیارە رۆژی دووشەممە 24/2 كاتژمێر 10ی بەیانی لە هۆتێل بابل قۆناغی یەكەمی ئەنجامەكانی پرۆسەی سەرژمێری لەسەر ئاستی عیراق رابگەیەنرێت و لە قۆناغی یەكەمیشدا ئەنجامەكان رادەگەیەنرێن، بەڵام وردەكاریی پرۆسەكە لە قۆناغێكی دیكەدا ئاشكرا دەكرێن.
وتوشیەتی، بڕیارە لەكاتی راگەیاندنی ئەنجامی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لەعیراق و هەرێمی كوردستان ئامادەبن بۆیە پێشتر كۆمەڵێك داواكاری و تێبینیان هەبو و هەموی لەبەرچاو گیراون، چونكە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق خۆی بڕیاریدابو خۆشی جێبەجێیان دەكات، بۆیە لەم هەفتەیەدا ئەنجامی كۆتایی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی رادەگەیەنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group