مەسرور بارزانی: پێویستە بجەنگین لەپێناو ئامانجەكان كە لە بەرژەوەندیی خەڵك بن

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێویستە دانوستان بكەین، پێویستە بجەنگین لە بەرەی جیاجیا لەپێناو ئامانجەكان كە لە بەرژەوەندیی خەڵك بن.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە وتارێكدا لەمیانەی بەشداریكردنی لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە دوبەی لە پانێڵی "تێپەڕاندنی ئاستەنگی و لەدەستنەدانی دەرفەتەكان" رایگەیاند، هەوڵ دەدەین كێشە سیاسییەكانمان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بكەین".
باسی لەوەشكرد، سەركەوتو بوین لە بەدیهێنانی زۆرێك لەو ئامانجانەی كە هەمانە، بەڵام بە دڵنیاییەوە زۆر ماوە بۆ ئەوەی كە ئەنجامی بدەین، ئێمە تەماشای خواستی خەڵك دەكەین چییان دەوێ و چۆن بتوانین بە باشترین شێوە خزمەتیان بكەین.
ئاماژەی بەوەشدا، لەپێناو ئەنجامدانی ئەوەی پێویستە هەندێك شت بكەین، پێویستە دانوستان بكەین، پێویستە بجەنگین لە بەرەی جیاجیا لەپێناو ئامانجەكان كە لە بەرژەوەندیی خەڵك بن، دەبێت تەماشای نەوەكان و دەرفەتەكان بكەین كە جیاوازن، هەروەها لە چیرۆكی سەركەوتنی وڵاتانەوە فێر بین.
سەبارەت بەكەرتی پەروەردەش، مەسرور بارزانی دەڵێت، پەروەردە لە پێشینەیە، ئێمە هەوڵ دەدەین كە بتوانین ئەو دامەزراوانە دروست بكەین بۆ ئەوەی خوێندن و پەروەردە لە ئاستێكی نێودەوڵەتیدا بن، حكومەت پێویستە حكومەتێكی دابینكار بێت، نەك ئاراستەكار بێت بەوەی خەڵك چۆن ئاراستەی ژیانی ئێمە دەڕوانینە ئەو ڕێگایانەی كە بتوانێت بە باشترین شێوە سیستەمەكەمان بەدیجیتاڵی بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group