زیاتر لە 200 كیلۆ مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 200 كیلۆ مادەی هۆشبەری راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بڵاویكردوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مادە هۆشبەرەكانی عیراق لەچالاكیەكدا توانیان دەست بەسەر 208 كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا بگرن.
راشیگەیاندوە، هەروەها تۆڕێكی بازرگانی ماددی هۆشبەریان هەڵوەشاندوەتەوەو 3 بازرگانیش لە موسڵ و كەركوك دەستگیر كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group