وەزیری پێشمەرگە بۆ تیمێكی ئەمریكا: ئومێد دەكەین پشتیوانییەكانتان بەردەوام بێت

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەسەرپەرشتی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە كۆبونەوەیەكی باڵا لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەو تیمی هەماهەنگی ئاسایش لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی كۆلۆنێڵ گاڤین رایس بەڕێوەچو.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی چەند بابەتێكی گرنگ سەبارەت بە هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە كراوەو وەزیری پێشمەرگە هاوكاری و پاڵپشتی بەردەوامی ئەمریكای بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەرزنرخاندوەو رایگەیاندوە: پشتیوانی ئەمریكاو هاوپەیمانان  پاڵپشتیەكی گەورەیە بۆ وەزارەتی پێشمەرگەو سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و بەرزكردنەوەی توانا سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئومێد دەكەن پشتیوانییەكان زیاترو بەردەوام بن.
لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا هەردولا باسیان لە دامەزراندن و دەستبەكاربونی فیرقەی پێنج و شەش كردوە لە ئایندەیەكی نزیكدا لەوبارەیەشەوە وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندوە: ناوچەی سەركردایەتی سەربازی و فیرقەكانی پیادە بەشێكی گرنگ و ستراتیجین لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بەمەش هێزێكی یەكگرتوی نیشتمانی بنیات دەنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group