نەوا-
سەرۆكی دەستەی ژینگە رایدەگەیەنێت، رەزامەندیان لە حكومەت وەرگرتووە ئۆتۆمبێلی كارەبایی پارەی ژینگە نەدات.
عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی ژینگە رایگەیاند، لە وەرزی زستاندا پیسبوونی ژینگە زیاتر دەردەكەوێت و بەشێك لە پاڵاوگە نایاساییەكان لە سنووری هەولێر لە شەواندا زیاتر كاریان دەكرد و ئەوەش هۆكاربوو و لە ئێستادا رێگایان پێنادرێت كاربكەن.
سەرۆكی دەستەی ژینگە جەختی لەوەشكردەوە ، ئۆتۆمبێلی كارەبایی نابێت باج و رسوومات بدەن و رەزامەندیان لە حكومەت وەرگرتووە كە پارەی ژینگە نەدات.