نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عومان لەشاری بەغدا كۆبونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێك، سودانی پێشوازیكردوە لە قەیس بن محەمەد ئەلیوسف وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عومان و لە كۆبونەوەیەكدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوكاری لەبوارە جیاجیاكان بەتایبەتی بوارەكانی ئابوری و بازرگانی تاوتوێكراون بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوبەشیی و ئاڵوگۆڕو روبەڕوبونەوەی ئاستەنگە ئابورییەكان لەناوچەكەدا.
راشگەیەنراوە كە لەكۆبونەوەكەدا سودانی جەختی لەسەر خواستی عیراق كردوەتەوە بۆ زیاتر یەكخستنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەكان لەگەڵ سەڵتەنەی عومان.