كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت و شەختە دروست دەبێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پلەی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت و دوای بەفربارین، شەختە دروست دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لە زۆربەی ناوچەكان نمەباران و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكانیشدا بەفر دەبارێت، بەڵام لە ناوچە سنوورییەكانی باكوور و ڕۆژهەڵات ڕێژەكەی زیاتر دەبێ.
ئاماژەی بەوەشدا، لە شاری سلێمانی بۆ ماوەیەكی كورت تێكەڵەی بەفر و باران دەبارێت و لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری ئەم شەپۆلە كەم دەبێتەوە و لە درەنگانی شەودا كاریگەری كۆتایی دێت و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
باسی لەوەشكرد، پلەی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە جۆرێك لە ناوچە شاخاوییەكان تا 10 پلە دادەبەزێت.
هەروەها، سەبارەت بە كەشی سبەینێ سێشەممە دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ دروست بوونی شەختە  لەناوچە بەرزەكان و بەیانیەكەشی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.
پلەی گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆمارەكانی ئەمڕۆ 4-6 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
دهۆك : 10 پلەی سیلیزی
كەركووك : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -3 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group