نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەكرێت هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت: دەنگمانداوە بە پرۆژە یاسای هەمواری بودجەو چاوەڕوانیش دەكرێت دەستبكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەكۆبونەوەی لیژنەی دارایی دەنگماندا بە پرۆژە یاسای هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و چاوەڕوان دەكرێت لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگی لەسەر بدرێت و دەستبكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
راشیگەیاندوە، بەپێی هەموارەكە بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت وەك پێشینە دەدرێتە هەرێم بۆ تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە تا ئەو كاتەی كۆمپانیایەكی پسپۆر كە لەماوەی 60 رۆژ بە رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەستنیشان دەكرێت.
باسی لەوەشكردوە، پاشان خەمڵاندنێكی دادپەروەرانە دەكرێت بۆ تێچوی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم و بەپێی یاسای بودجەی فیدڕاڵی هەرێم دەبێت رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بكات یان لەرێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ پێداویستی ناوخۆ بەكاری بهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group