نەوا-
سادق عوسمان وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێم لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لەكتوپڕا بڕیارێك لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەركراوە كە تەمەنی خانەنشینی كەمكراوەتەوە بۆ 60 ساڵ، ئێمە پێشوازی لێدەكەین، بەڵام پێویستە داواكارییەكانیان بۆ جێبەجێ بكرێت.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەی تەمەنی خانەنشینی هاوتای عیراق كراوە پێویستە حكومەتی هەرێم دەرگای دامەزراندن بكاتەوە بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان، هەروەها دەستبكاتەوە بە پلە بەرزكردنەوەو سەرەموچە كە لەساڵی 2013ـەوە راگیراوە.
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێم وتیشی: ئەوانەی كە خانەنشین دەبن بەموچەی ساڵی 2013 خانەنشین دەكرێن ئەمەش ستەمە لە خانەنشینان دەكرێت، بۆیە داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن لەگەڵ جێبەجێكردنی بڕیارەكەیان بۆ مەبەستی خانەنشینبون لەساڵی 2013ـەوە تائێستا پێویست بو چەند بچوایەتە سەر موچەكانیان بەو موچەیە خانەنشینیان بكەن، چونكە ستەمێكی زۆر گەورەیە لەو كەسانەی خانەنشین دەبن.
راشیگەیاند: گرنگترین كار ئەوەیە حكومەتی هەرێم میللـەت ئاشت بكاتەوە، چونكە بینراوە لە وڵاتانی تر ئەگەر میللـەت لەگەڵ حكومەت نەبێت شكستدەهێنێت.