نەوا-
شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس سەردانی سویسرا دەكات.
بەرگەشت ئاكرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت سەرۆكایەتی دەكات، بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس سەردانی سویسرا دەكات.
راشیگەیاندوە، شاندەكە چەندین بەرپرسی باڵای حكومەت و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و نزیكەی 20 وەبەرهێن و بازرگانی گەورەی كوردستان لەناو ئەندامانی شاندەكەدا دەبن.
كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس كۆڕبەندێكی ساڵانەیەو زۆرینەی سەرۆك، بەرپرسانی وڵاتانی جیهان، گەورە بازرگان و وەبەرهێنەران تێیدا بەشدار دەبن، هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی جیهان لەم كۆڕبەندەدا بەشدار دەبێت.