نەوا-
یەكێتی پیاوانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، توندوتیژییەكانی دژ بە پیاوان لە هەرێمی كوردستان ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 كەمی كردووە.
بورهان فەرەج سەرۆكی یەكێتیی پیاوانی كوردستان لە لێدانێكدا رایگەیاند، ئامارەكانی توندوتیژی دژ بە پیاوان لە هەرێمی كوردستان جۆراوجۆرن، لە ساڵی 2023ـدا، 49 پیاو لەلایەن هاوسەر و منداڵەكانییانەوە دەركراون، بەڵام ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2024 زیادبووە بووەتە، 52 حاڵەت.
ئاماژەی بەوەشدا، خیانەتی ژنان بەرانبەر بە پیاوان لە ساڵی 2023، بەراورد بە ساڵی 2024 كەمی كردووە، كە لە 51 حاڵەتەوە بۆ 39 حاڵەت كەمی كردووە، فشاری دەست بەسەر داگرتنی مووچە زیادی كردوە، هەروەها، هەڕەشەی میدیایی و ناوزڕاندن لە 18 حاڵەتەوە بۆ 15 حاڵەت كەمی كردووە.
بە گشتی ئەو سكاڵایانە لە ساڵی 2023، لەلایەن یەكێتیی پیاوانی كوردستانەوە تۆمار كراون، بریتین لە 619 حاڵەتی جۆراوجۆر، هەروەها بۆ ساڵی 2024ـیش، 609 حاڵەتە.