بانكی رافیدەین: زانیاریی ناڕاست بەناوی بانكەكەوە بڵاوكراوەتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-

بانكی رافیدەین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو پەیج و پێگە ئەلكترۆنییانە دەگرنەبەر كە هەواڵ و زانیاریی ناڕاست بەناوی بانكەكەیانەوە بڵاودەكەنەوە.
هەروەها، بانكی رافیدەین هاوڵاتییانیش ئاگاداردەكاتەوە كە خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەكردن و نزیكبوونەوە لە هەر پێگەیەكی ئەلكترۆنیی ساختە، كە زانیاریی ناڕاست و گوماناوی بڵاودەكاتەوە.
بانكەكە ئاماژە بەوەشدەدات، لەگەڵ سەنتەری ئاسایشی ئەلكترۆنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی دەكات و، سەرجەم ئەو پێگە ئەلكترۆنییانەی تۆماركردووە كە زانیاریی ناڕاستییان بەناویانەوە بڵاوكردووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group