ئایدن مەعروف: داوادەكەین رۆژی شەهیدی توركمان بكرێتە پشوی فەرمی

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان داوا دەكات رۆژی شەهیدی توركمان بكرێتە پشوی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكاندا.
بەبۆنەی ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی ژمارەیەك سەركردەی توركمان لەسەر دەستی حكومەتی بەعسی روخاو لە رۆژی 16-1-1980 مەراسیمێك بەوبۆنەیەوە رێكخرا.
لەو مەراسیمەدا ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان تیشكی خستە سەر رۆڵی ئەو سەركردانە لەخەباتی سیاسیی رابردوداو ئاماژەی بە مێژوی سیاسییان كردو داوایكرد ئەو رۆژە بكرێتە پشوی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتدا.
وتیشی: رۆژێكی گرنگە لە مێژوی توركمانەكانی عیراق كە چوار سەركردەی توركمان لەلایەن رژێمی بەعسی عیراق بەبێ هیچ هۆكارێك دەستگیركران و دواتر لە سێدارەدران، ئێستاش لەو شارانەی كە توركمانی تێدایە لە عیراق بە رێوڕەسمێك یادیان بەرز رادەگیرێت، لە شاری كەركوكیش لە فەرمانگە حكومییەكان ئەمڕۆژە بە فەرمی كراوە بە رۆژی شەهیدانی توركمان ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە داوا دەكەن ئەمڕۆژە بكرێتە پشوی فەرمیی لەسەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group