وتەبێژی وەزارەتی دارایی: هەمو هەوڵەكان بۆئەوەیە سێ موچە دابەش بكەین

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بڕیارە رۆژی یەكشەممە 15-12 شاندێكی باڵا بە سەرۆكایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم بچێتە بەغداو لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق كۆبێتەوە.
هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بە دەنگی كوردی ئەمریكای راگەیاندوە، تا رۆژی پێنج شەممە بڕیاری خەرجكردنی پارە دەرنەچوبو تا بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام بە هیوان دوای سەردانی شاندەكە تەمویلی مانگی 11 و 12ش بكرێت،و بتوانین كێشەی سێ موچەی ئەمساڵ چارەسەر بكەین.
هونەر جەمال راشیگەیاندوە، هەمو هەوڵەكان بۆئەوەیە بتوانن موچەی هەر سێ مانگەكەی ئەمساڵ دابەش بكەن، وێڕای ئەو هەوڵانە بۆ چارەسەركردنی موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ، تیمە تەكنیكیەكانی وەزارەت وابڕیارە لەگەڵ تیمە تەكنیكیەكانی وەزارەتی دارایی عیراق كۆببێتەوە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ هەمواری یاسای بودجەو گۆڕانكاری لە تەرخانكراوەكانی پشكی هەرێم بۆئەوەی ئەو گرفتانەی لەساڵی 2024 هەبون لەساڵی 2025 بە تەواوەتی چارەسەر ببن و دوبارە نەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group