نەوا-
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، وەزیری دارایی عیراق راگەیاندنی كوردی گەورەی كردوە، پێشیوانیە داهاتی ناوخۆ بەشی موچە نەكات.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی حزبەكەی، محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و ناردنی پارە لە بەغداوە، رایگەیاند: وەزیری دارایی عیراق رەنگە دراوسێكەی نەیناسێت، بەڵام راگەیاندنی كوردی وایكردوە ئێستا هەمو مناڵێكی كورد ناوی دەزانێت.
ئاماژەشیكردوە، بڕیار بەدەست تەیف سامی نییە، بڕیار بەدەست محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانە هەمو بابەتەكان بەدەست خۆیەتی، ئەو هەر واژۆیەك بكات هەموی جێبەجێ دەبێت.
لەبارەی داهاتی ناوخۆشەوە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاندوە: پێیوانیە داهاتی هەرێمی كوردستان ئەوەندە كەم بێت نەتوانرێت موچەی پێ دابین بكرێت، چونكە كاتی خۆی نەوتیش نەبوە پارەش لەبەغداوە نەهاتوە بۆ ماوەی 12 ساڵ لەساڵی 1991 تا 2003 موچەی موچەخۆران دراوەو كوردستانیشی پێ ئاوەدان كراوەتەوە.