كەمپینی ژنانی باشوری كوردستان داوای كردنەوەی دەروازەی سمێلكا دەكات

پێش 2 هەفتە

كەمپینی ژنانی باشوری كوردستان راگەیەنراوێكیان سەبارەت پشتیوانیكردنی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە.
لەو راگەیەنراوەدا كە نوێنەرانی كەمپینی ژنانی باشوری كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا خوێندیانەوە تیایدا ئاماژەیان بەوەكردوە، ئاگاداری شەڕێكی سەختن كە بەرۆكی گەلی كوردی لە رۆژئاوای كوردستان گرتوە، هەرچەندە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریا كۆتاییهاتوە، بەڵام مەترسی لەسەر گەلی كوردو دەستكەوتەكان لە رۆژئاوای كوردستان هەیە لەلایەن گروپە چەكدارەكان و دەوڵەتی توركیاوە.
لە راگەیەنراوەكەدا كەمپینی ژنانی باشوری كوردستان داوایكردوە، هەرچی زوە ئەو كەس و ژنانەی كەوتونەتە دەست گروپە چەكدارەكان ئازاد بكرێن، هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیش بە رونی هەڵوێستیان دەرببڕن و پشتیوانی لە رۆژئاوا بكەن تا یەكێتی گەلی كورد لەم قۆناغەدا پێشبخەن.
كەمپینی ژنانی باشوری كوردستان داواشی لەحكومەتی هەرێم كردوە، دەروازەی سمێلكا لەسەر سنوری رۆژئاوای كوردستان بكاتەوەو لەگەڵ كانتۆنی خۆسەری رۆژئاوا یەكبگرن بەرامبەر بە گروپە چەكدارەكان، هەروەها وەك ژنانی باشوری كوردستان سەردانی دەروازەی سمێلكا دەكەن و لەچالاكییەكانیان بەردەوام دەبن بۆ كردنەوەی ئەو دەروازەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group