"پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە"

پێش 2 هەفتە

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە.
لەیلا عەلی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاندوە، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لەگەڵ بەردەوامبونیدا دوو بەشە، بەشێكیان ئەوانەن كە ناوەكانیان گەڕاوەتەوە پێویستە دەستبەجێ تیروپشكیان بۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام تائێستا نوسراوی سودمەندنەبونی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانمان بۆ نەگەڕاوەتەوە بۆئەوەی پرۆسەكە ئەنجام بدەین.
وتیشی: بەشێكی تریش لە ناوەكان لەلایەن لیژنە باڵاكەی كە پێكهێنراوە نەگەڕاوەتەوە، تائێستاش یەك هەزارو 750 فەرمانبەر بە تیروپشك زەوی وەرگرتوە، زیاتر لە 6 هەزار فەرمانبەریش ناویان گەڕاوەتەوە، بەڵام چاوەڕوانی گەڕانەوەی نوسراوی سودمەندنەبونیان دەكەین تاكو بەسەر ئەوانیشدا دابەشبكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group