شەڕی سوپای سوریاو هەسەدە لە منبج بەردەوامە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
پێكادانی چەكداری لەنێوان سوپای نیشتمانی سوریاو هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە منبج بەردەوامە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، بەشێكی زۆری منبج كەوتوەتە دەست سوپای نیشتمانی سوریا كە توركیا پشتیوانیان دەكات كە ساڵانێكە لەژێر كۆنترۆڵی هەسەدەدایەو دەكەوێتە رۆژئاوای روباری فوراتەوە.    
ئەم هێرشانەی سوپای نیشتمانی سوریا دوای كۆنترۆڵكردنی دیمەشق و روخاندنی بەشار ئەسەد دێت كە لایەنەكان داوایان لە گروپە چەكدارەكان كردوە مافی پێكهاتەكانی تری سوریا پێشێل نەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group