سودانی بۆ پۆڵات: پەرۆشی بەدیهێنانی هاوبەشییەكی راستەقینەین لەگەڵ توركیا

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازیكرد لە  عومەر پوڵات وەزیری بازرگانی توركیاو پێكەوە كۆبونەوە. 
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، سودانی جەختی لەسەر كراوەیی عیراق كردەوە بۆ بەدیهێنانی هاوبەشییەكی جدی و راستەقینە لەگەڵ توركیا لەبوارە جیاجیاكاندا، بەتایبەتی لەگەڵ جێبەجێكردنی پاكێجی چاكسازی ئابوری لەلایەن حكومەتەوە كە ژینگەی وەبەرهێنانی لەناو وڵاتدا رەخساندوە، هەروەها خواستی حكومەتیشی خستەڕو بۆ پەرەپێدانی هاوسەنگی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ ئەو گەشە خێرایەی پیشەسازی كە لە عیراقدا بەدیدەكرێت.
راشگەیەنراوە كە لە كۆبونەوەكەدا پۆلات جەختیكردۆتەوە كە گەشەسەندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات دەرفەتێكە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو رێككەوتنانەی كە لە سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ عێراق لەسەری رێككەوتون و ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەمو پشتیوانییەك بۆ بەرەو پێشبردنی ئەو پڕۆژەیە بۆ ناوچەكەو جیهان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group