پەرلەمانی عەرەبی داوای هەنگاوی بەپەلەی نێودەوڵەتی دەكات بۆ پاراستنی ئونروا

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی داوا دەكات هەنگاو بنرێت بۆ وەستاندنی هەوڵەكانی داگیركاری ئیسرائیل بۆ نەهێشتنی هاوكارییەكانی دەزگای نێودەوڵەتی ئونروا بۆ فەڵەستین.
ماڵپەڕی سعودیە ئەلیەوم بڵاویكردۆتەوە، محەمەد ئەحمەد یەماحی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی نامەیەكی بۆ سەرۆكی پەرلەمانە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان ناردوەو داوایكردوە دەستبەجێ هەنگاو بنرێت بۆ وەستاندنی هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ نەهێشتنی رێگرییەكانی ناردنی هاوكارییەكانی ئونروا بۆ فەڵەستینییەكان.
جەختیشیكردۆتەوە، ئامانجی ئەم هەوڵانەی ئیسرائیل كۆتاییهێنان بوە بە رۆڵی ئونرواو تێكدانی مافی پەنابەرانی فەڵەستینی بەتایبەت مافی گەڕانەوەیان، ئەوە هەوڵەش پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بڕیارنامەكانی نەتەوە یەكگرتوەكانە.
یەماحی رونیشیكردۆتەوە، ئونروا تەنها دەزگایەكی مرۆیی نییە بەڵكو هێمای پابەندبونی نێودەوڵەتییە بە مافەكانی پەنابەرانی فەڵەستینیی بەو پێیەی خزمەتگوزارییە گرنگەكان پێشكەش بەنزیكەی 6 ملیۆن پەنابەر دەكات لە بواری پەروەردەو تەندروستی و فریاگوزاریدا، رێگریكردن و نەهێشتنی هاوكارییەكان بۆ فەڵەستین هەوڵێكە بۆ تێكدانی تەواوی پرسی پەنابەران ئەمەش جێگەی قبوڵكردن نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group