دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا سەركەوتنی بەدەستهێنا

06/11/2024 جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا بەدەستهێناوە.
دۆناڵد ترەمپ كەمێك پێش ئێستا لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكدا ڕایگەیاند، ئەمە شۆڕشێكی مەزنە و سەركەوتنمان بەدەستهێناوە، هەروەها كۆڵنادەم تا ئەمریكا بەهێز دەكەوە، وتیشی،  پیرۆزبایی لە خەڵكی دەكەم و من بومە 47مین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئەمە سەركەوتنێكی مێژوی و مەزن بو.
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكرد، ئەوان سەركەوتنیان لە تەواوی هەڵبژاردنەكان بەدەستهێناوە و كۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی پیرانیان كردوە و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە پێشەون.
باسی لەوەشكرد،  كۆڵنادەم تا جارێكی دیكە ئەمریكا بەهێز دەكەمەوە و ئەم سەركەوتنە هەرگیز هاوشێوەی نەبوە، ئەمە شۆڕشێكی مەزن و سەركەوتنێكی سیاسیە، كە وڵاتەكەیان هەرگیز بەخۆیەوە نەبینیەوە.
جەختی لەوەشكردەوە، سنورەكان بەڕوی تاوانكاریدا دادەخەن و هەروەها ڕێگە بە هاتنی كۆچبەران دەدەین بەڵام بەشێوەیەكی یاسایی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group