ئیسرائیل رێگریی لە 250 هەزار بارهەڵگر دەكات هاوكاری بگەیەنێتە غەزە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان داوایەكی بەپەلە دەكات بۆ وەستاندنی شەڕەكان لە باكوری غەزە بۆ ئەوەی رێگە بدرێت هاوكارییە مرۆییەكان بگاتە ئەو كەسانەی كە لەوێ گیریان خواردوە.
فیلیپ لازارینی سەرۆكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاوكاری فەڵەستین (ئونروا) داوایەكی بەپەلەی كردوە بۆ وەستاندنی شەڕ لە باكوری غەزە بۆ ئەوەی رێگە بدرێت هاوكارییە مرۆییەكان بگاتە ئەو كەسانەی كە لەوێ گیریان خواردوە. 
لەلایەن خۆشیەوە نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی غەزە رایگەیاندوە، تاوەكو ئێستا لەكاتی دەستپێكی شەڕو گرژییەكان هێزەكانی ئیسرائیل رێگرییان لە چونە ژورەوەی زیاتر لە 250 هەزار بارهەڵگر كردوە كە ویستویانە یارمەتی و كاڵا بگەیەننە غەزە، بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستییش لەدوایین بۆردوماندا 115 فەلەستینی كوژراون و 487 كەسیش برینداربون.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group