ئەردۆغان: گرژیی لە ناوچەكەدا گەیشتوەتە بەرزترین ئاست

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: سەرەڕای ئەو بازنە ئاگرەی لە دەوروبەریان هەیە، بەتوانای بەرهەمهێنان و ژێرخانی بەهێز لەسەر ئاستی جیهانی ناوبانگیان زیاتر بوە.
ئەردۆغان لە وتارێكدا رایگەیاندوە، یەدەگی گشتی بانكی ناوەندیی گەیشتوەتە ئاستێكی پێوانەیی كە 156 ملیار دۆلارە، هەناردەی ساڵانەیان تا مانگی ئەیلول 260 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە، هەڵئاوسانیش كە بوەتە مۆتەكە بەسەریانەوە  دەستیكردوە بە رێكبونەوە.
ئەردۆغان باسی لەوەشكردوە، لەم قۆناغەدا كە گرژیی لە ناوچەكەدا گەیشتوەتە بەرزترین ئاست، پێویستە زەمینەی گفتوگۆ لەنێوان هەمو چین و توێژەكانی كۆمەڵگاكەیاندا فراوانتر بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group